د.یاد نەقشبەندی: هیچ تووشبوویەکی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەکراوە

د.یاد نەقشبەندی
SNN
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: “تا ئێستا هیچ تووشبوویەکی جۆرە نوێکەی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە”، داواش لە هاووڵاتیان دەکات تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەبن.
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ SNN وتی: “خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی تووشی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە، هاوکات هیچ گومانلێکراوێکیش بە تووشبوون بەو جۆرەی کۆرۆنا نییە”.
هەروەها راشیگەیاند: “ناسینەوەی ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەکاندا کارێکی زەحمەت نییە”، وتیشی: “بە دڵنیاییەوە دوای ئەوەی لە عێراق ئەو جۆرە نوێیە بڵاوبووەتەوە لە بازگەکان رێکاری تەندروستی توندتر دەگیرێتەبەر و ئەوەش لیژنەی باڵای کۆرۆنا پێدەچێت بڕیاری لەسەربدات”.
د.یاد لەبارەی جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی: “ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێک گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەو جۆرەی کە لە وڵاتان و ئێستاش لە عێراق بڵاوبووەتەوە مەترسیدارتر نییە لە جۆرەکەی پێشتری بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە خێراتر بڵاودەبێتەوە”.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان کرد خۆیان تووشی ترس و دڵەڕاوکێ نەکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامبن لە خۆپارێزی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


