
شێف بوراک
SNN
رۆژنامەی زەمان-ی تورکی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە “دەسەڵاتدارانی ئیمارات لقی شاری دوبەی-ی چێشتخانەکەی شێفی بەناوبانگی تورکی (بوراک ئۆزدەمیر)یان داخستووە”.
رۆژنامەی زەمانی تورکی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە “چێشتخانەکەی بوراک پابەند نەبووە بە رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
شێف بوراک تائێستا هیچ لێدوان و قسەیەکی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە کە چێشتخانەیەکی بەناوبانگی لە شاری دوبەی هەیە بەناوی (CZN Burak).
شێف بوراک ماوەیەکی کەمە لقی چێشتخانەکەی لە دوبەی کردووەتەوە و پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە لەلایەن خەڵکەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی لە تاوەری خەلیفەوە ریکلامێکی گەورەی بۆ کرا.
بوراک ئوزدەمیر ساڵی 1994 لە پارێزگای هاتای لەدایکبووە و بە رەچەڵەک عەرەبە، زمانەکانی کوردی و عەرەبی و تورکی و ئینگلیزی دەزانێت و شێفێکی ناودارە و ساڵانە ئەستێرە ناودارەکانی دنیا دەچنە چێشتخانەکەی.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
13 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
14 hours لهمهوپێش



