په‌رله‌مانتارێكى ره‌وتى حیكمه: هه‌رێم و به‌غدا نزیكبوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنى كۆتایی

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و بەغدا
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ره‌وتى حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی كراوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه بدرێت، ده‌شڵێت: “هه‌رێم و به‌غدا نزیكبوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنى كۆتایی”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جاسم بخاتى، ئه‌ندامى ته‌یارى حیكمه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “رێككه‌وتنى سه‌ره‌تایی كراوه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانى بده‌ن”.
جاسم بخاتى له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌رێم و ناوه‌ند و تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “جیاوازییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه یاساكه خه‌ریكه چاره‌سه‌ر ده‌بن و هه‌ولێر و به‌غدا نزیكبوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنى كۆتایی، به‌مزووانه ئه‌م كێشانه تێده‌په‌ڕێنین، به‌ڵام پێویسته هه‌رێمیش سووربێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشانه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “چه‌ند كێشه‌یه‌كى بچووك له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا هه‌ن ئه‌وانیش نزیكبوونه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ر، پاش ئه‌وه ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات له‌سه‌رى”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه و گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی گه‌یشته به‌غدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


