کۆمسیۆن، 70 هەزار ئامێری وردبینی لە پەنجەمۆری دەنگدەران، بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەکردووە

ئامێرەی هەڵبژاردن
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە 70 هەزار ئامێرى پشکنین بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو تەرخانکراوە و سەرجەم کێشەى پڕۆگرام و وردبینى لە پەنجەمۆرى دەنگدەران بەو ئامێرانە بە 100%ى دەستەبەر کراوە.
جەمانە گلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژامەوانیدا راگەیاند: ژمارەى ئامێرەکانى پشکنین دەگاتە نزیکەى 70 هەزار و 704 ئامێر و ئەوانەشى بۆ جیاکردنەوەى دەنگەکان تەرخانکراون دەگاتە نزیکەى 63 هەزار ئامێر، کۆمسیۆن ئامێرە پشکنینە نوێییەکە بەکاردەهێنیت و هەروەها کار بە ئامێرى جیاکردنەوە و ژماردنى ئەلیکترۆنیش دەکات.
جەمانە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئامێرانە تایبەتەتمەندێتى باشیان هەیە لەڕووى بارگاویکردنەوە لەکاتى پچڕانى کارەبا لە ناوەندەکانى دەنگدان و هەروەها وردبینیکردن لە پەنجەمۆرەکاندا بەڕێژەى 100% گەرەنتی هەیە.
بەرپرسەکەى کۆمسیۆن باسى لەوەش کردووە، پڕۆگرامى ئەو ئامێرانە بەشێوەیەک دیزاینکراوە لەگەڵ کەشوهەواى عێراقدا شیاوە و هەروەها نوێکردنەوەى بەرنامەکانیشى لەگەڵ یاسایى نوێى هەڵبژاردنەکانیشدا یەکدێتەوە و سەربارى هەموو جۆرە کێشەیەک لە پڕۆگرامە نوێییەکان بۆ دەنگدان بەشێوەیەکى پاک و بێ کێشە چارەسەر کراوە.
بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت و حکومەت و کۆمسیۆنیش هەموو ئامادەکارییەکیان کردوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


