تورکیا هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی فراوانی لە 40 پارێزگا دەستپێکرد

هەڵمەتی دەستگیرکردن
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، تورکیا هەڵمەتێکی فراوانی لە زۆربەی پارێزگاکانی خۆی دەستپێکردووە 780 کەسی لە پلە و پۆستی جیاوازدا دەستگیرکردووە، بە تایبەتی ئەوانەی کە ئەندامی پارتی گەلانی دیموکرات HDP، بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە پارتی کڕێکارانی کوردستان PKKوە.
وەک تورکیا خۆی ناوی دەبات ئەم “هەڵمەتە بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو 13 سەربازەی کە لە چیایی گارە لەلایەن پەکەکەوە کوژراون”، بەڵام خودی پەکەکە هەر زوو روونیکردەوە کە ئەو 13 سەبازە تورکەی کە بە بارمتە گیرابوون لەلایەن خودی تورکیاوە کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لەکاتی هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنانەی کە گومانلێکراوەکانمان دەستگیرکردوون، دەستمان بەسەر چەند بەڵگەو دۆکۆمێنتێکدا گرتووە، کە دەریدەخات ئەو کەسانە پەیوەندیان بە پەکەکەوە هەیە، هەڵمەتەکە لە 40 پارێزگاو شاری جیاوازی تورکیا دەستیپێکردووە و بەردەوامی دەبێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



