رەغدی کچی سەدام حسێن، قورسترین وەڵام دەربارەی باوکی دەداتەوە

رەغد سەدام حسێن
SNN
رەغدی کچی سەدام حسێن، سەرۆکی دیکتاتۆری پێشووی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی چەند بەشیدا لە کەناڵی “العربیە” وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوەو چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات.
یەکێک لەو پرسیارانەی لە پێشکەشکارەکە لە رەغدی کچی سەدامی کرد ئەوەبوو، کە لە سەردەمی سەدامدا خۆشگوزەرانی هەبوو بەڵام ئازادی نەبوو، رەغد لە وەڵامدا بە پێشکەشکارەکە دەڵێت، مانای ئازادی لای تۆ چییە، گەر ئەو ئازادییە بێت کە ئەمریکا دوای داگیرکردنی عێراق هێنای لە ژێر ناونیشانی کۆتایی هێنان بە دیکتاتۆری و هێنانی دیموکراسی، بڕۆ پرسیار لە هەر هاووڵاتییەکی عێراقی بکە دەڵێت، من ئەم ئازادییەم ناوێت.
رەغد دەشڵێت: گەر وڵاتەکەت دەوڵەمەندبێت وەک عێراق و بتەوێت خۆش بژیت و سەرکردەکەت سەدام حسێن بێت، ئاسان نییە بەبێ کێشە بتوانیت بژیت و وڵاتانی چواردەور و جیهان بێزارت نەکەن، هەندێک لەو بڕیارانەی کە باوکم داویەتی پێویستی بە جۆرێک لە توندی بووە، بەڵام هەمیشە باوکم هاوسۆزبووە لەگەڵ گەلەکەی خۆیدا.
چاوپێکەوتنەکەی رەغدی کچی سەدام حسێن کە تا ئێستا تەنیا یەک بەشی لێ پەخشکراوە، دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە دووبارە بێتەوە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، وەک ئەو پرسیارەی کە ئاراستەی کراو وترا دەچێتەوە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، لە وەڵامدا وتی هەمووشتێک ئەگەری روودانی هەیە.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



