وەزیری کارەبا “بەهای دۆلار کەمبکرێتەوە کرێی کارەباش کەمدەبێت”

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم
SNN
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند: بەرزبوونەوەی کرێی کارەبا پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەیە و هەرکاتێک بانکی ناوەندی بەهای دۆلاری کەمکردەوە کرێی کارەبا کەمدەبێتەوە.
کەمال محەمەد وەزیری کارەبای هەرێم ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی پێدانی کارەبا زیادیکردووە و رۆژانە زیاتر لە 17 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەین،
سەبارەت بە پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت، ناوبراو رایگەیاند: “داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە نیگەران نەبن لە ئەگەری پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت، لە ئێستادا زیاتر لە 80 لە سەدی کارەبا لە دەستی کەرتی تایبەتدایە و گرفتێکی ئەوتۆی دروستنەکردووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ کامیل قەزاز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل دەنگی ئەمریکا وتی: “لەدیراسەداین دابەشکردنی کارەبای هەرێم بدەین بەکەرتی تایبەت ئەمەش زۆر كاریگهری دهبێت لهسهر دۆخی كارهبا، چونکە نزیكهی دهتوانم بڵێم لە 25% ی كارهبا بهههدهر دهچێت ئهو بهههدهرچوونه كۆدهكاتهوه تەنانەت کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارهی پێدانی کاتژمێرەکانی كارهبای نیشتمانی”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


