SNN
گرووپێک کە ناوی خۆی ناو ناوە (سرايا أولياء الدم) بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی دوێنێشەوی سەر شاری هەولێر راگەیاند و دەلێت: “7 کیلۆمەتر لە بنکەی سەربازیی هەریر-ەوە دوور بووین کە ئەمریکییەکانی لێن”.
گرووپەکە کە راگەیەنراوی دووەمە دوای هێرشەکە بڵاویدەکاتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە “لەناو خاکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی هەولێر مووشەکیان هەڵگرتووە و هەرکاتێک ویستیان دەتوانن بەکاریبهێنن”.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە “کە شەوی رابردوو 24 مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک کردووە لەناو شاری هەولێر و بەوتەی خۆیان “سیستمی CRAM کە دژە مووشەکە شکستیهێناوە لە رێ لێگرتنیان”.
گرووپەکە باسی ئەوەشیکردووە کە “لە هەرێمی کوردستانی خۆشەویست لە بنکەی سەربازیی حەریر نزیکبووبووینەوە بە دووریی 7 کیلۆمەتر”.
شەوی دووشەممە 2021/02/15 بە چەند مووشەکێک هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و دەوروبەری لەناویاندا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “شەوی رابردوو چەند مووشەکێک بەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن، لەنێو فڕۆکەخانەکە کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. هەروەها لەنێو شاری هەولێریش سێ کەسی دیکە بریندار بوون.”
هاوکات شەوی رابردوو واین مۆرۆتۆ، وتهبێژى هاوپهیمانى نێودهوڵهتى دژى داعش له ههژمارى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى تویتهر رایگهیاند: “بههۆى هێرشه مووشهكییهكانى ههولێرهوه كارمهندێكى بهڵێندهرى سڤیلمان كوژرا و پێنج بهڵێندهرى تریشمان برینداربوون، ئهمه سهرهڕاى برینداربوونى سهربازێكى ئهمریكا”.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


