کۆمسیۆن بەنیازە نیو ملیۆن کارمەند بۆ هەڵبژاردنەکان بخاتە سەرکار

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکات کە نیو ملیۆن کارمەند بۆ کاتی هەڵبژاردنەکانی 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئامادە بکات و رێژەی ئەو شایستەیەش دیاری بکات بە دواتر پێیان دەدات.
جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن، رایگەیاند: کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کە کردوویەتی بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان پێوستی بە 400 بۆ 500 هەزار کارمەندە بۆ کاتی هەڵبژاردنەکان و بۆ ئەم پرۆسەیەش کۆمسیۆن پێویستی بە 50 ملیار دینار هەیە کە وەک پارەی گرێبەست بیدات بەو کارمەندانە.
خەڵەف ئەوەشی وت” کۆمسیۆن پێویستی بەوەیە کە ئەو کەسانە ئەکادیمی بن و تا ڕادەیەک لە بوارەکە شارەزابن، بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پارەیەی کە لە ساڵانی رابردوودا دەردا بە کاندیدەکانی هەڵبژاردن لە پێنج ملیۆن دینارەوە کەمکراوەتەوە بۆ یەک ملیۆن دینار، بەمەش بودجەیەکی زۆر دەگەرێتەوە بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە گشتی و بودجەی عێراق بە تایبەتی”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



