بۆ پەردەپۆشکردنی شکستی ئۆپراسیۆنەکان، ئەردۆغان هەڕەشەکانی چڕتر دەکاتەوە

ئەردۆغان و خلوسی ئاکار
SNN
دوای شکستی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو لە چیای گارە و کوژرانی 13 سەربازی تورک، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکەی دووبارە هەڕەشە لە پەکەکە و فەتحوڵا گولە دەکات و بە تیرۆرست ناویان دەباتەوە.
ئەردۆغان دەڵێت: بەهۆی فەتحوڵا گولەن و پەکەکەوە تورکیا بەردەوامە لە قوربانیدان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان جارێکی دیکە بە درۆ کەوتەوە پاش ئەوەی رایگەیاند ئەو 13 بارمتەیە لەلایەن پەکەکەوە کوژراون، بەڵام بەڵگەی ڤیدیۆی ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەو 13 کەسە گیراوە سەرجەمیان کەسانی سەربازی بوون و یاخود میتی تورکی، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی کە سوپای تورکیا نەیتوانیەوە لە چنگی پەکەکەی ڕزگاربکات، بە فڕۆکە سەرجەمیانی کووشتووە.
بۆیە ئەردۆغان لە دواین کۆبوونەوەی حزبەکەیدا، تەواو ئەو فشارانەی پێوە دیاربوو، بەتایبەتی شکستی ئۆپراسیۆنەکەی و رزگارنەکردنی ئەو 13 بارمتەیە، بۆیە بە ئەندامانی حزبەکەی راگەیاندووە، فەتحوڵا گولەن و پەکەکە بنەمای هەموو تیرۆر و قوربانییەکن لە تورکیادا، وەک رۆژنامەی سەباحی تورکی راگەیاند: ئەردۆغان ئێستا لە بەردەم دوو پرسی ئەخلاقیدا، یەکەم کوژرانی 13 سەربازی تورک، دووەم شکستە گەورەکەی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی دوو.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



