کۆشکی سپی: لە پلانماندا نییە سزاکانی سەر ئێران لاببەین

White House Press Secretary Jen Psaki speaks during a news briefing at the James Brady Press Briefing Room of the White House February 16, 2021 in Washington, DC. (Photo by Nicholas Kamm / AFP)
SNN
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلانیدا نییە سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران لاببات تا لەگەڵ ئەوروپا نەیەتەوە سەر مێزی دانوستانەکان”.
جین پیساکی بۆ رۆژنامەنووسان رۆژی هەینی وتی: “هیچ پلانێک لەئارادا نییە هەنگاوی زیاتر بنرێت لەلایەن واشنتنەوە لەبارەی ئێرانەوە تا لەگەڵ ئەوروپا نەیەتەوە سەر مێزی دانوستانەکان “.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر دوێنێ بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند “وڵاتەکەی ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەمەبەستی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوەکی کە ساڵی 2015 لەسەری رێککەوتبوون و رێگربوو لەوەی تاران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات”.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە: ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ئەمریکا و پێنج وڵاتەکەی دیکەی ئەوروپا بانگهێشتبکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە رێککەوتنی ناوەکی ئێران ئەوا ئەمریکا وەڵامێکی ئەرێنی دەبێت.
بەرپرسەکە وتوویەتی: “ئەگەر کۆبوونەوەی لەو شێوەیە رێکبخرێت ئەوا بەرپرسانی ئەمریکی ئامادەییان دەبێت.
ئەم قسانەی بەرپرسە ئەمریکیەکە لەدوای ئەوەهات بەرپرسێکی یەکێتی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوەکرد کە ئەگەری رێکخستنی گفتوگۆیەکی لەو شێوەیە هەیە لەلایەن یەکێتیەکەوە.
لە وەڵامی ئەم دەستپێشخەریەدا محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە دەبێت ئەمریکا لەپێشدا سزاکانی سەر ئێران لاببات کە زەریف بە “تیرۆری ئابووری”ی ئێران ناویبرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


