ئەردۆغان: بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لە ناکۆکییەکانمان گرنگترن

رەجەب تەیب ئەردۆغان
SNN
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا زۆر گرنگترە لەلامان لەو ناکۆکیانەی کە لە نێوانماندا هەیە.
ئەردۆغان وتی: وەکو ئەنقەرە دەمانەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا زیادبکەین، ئەویش لەسەر بنەمای قازانجی هەردولامان.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆو بایدندا، ئەنقەرە هەوڵی نزیکبوونەوە لەو وڵاتە دەدات بەئومێدی ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا پتەوبکات.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی تورکیا کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە واشنتن دامەزراندووە بۆ ئەوەی تورکیا بگەڕێنێتەوە بۆ پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف 35، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا ئەنقەرەی لەو پرۆگرامە دەرکرد.
ئەو کۆمپانیایەی حکومەتی تورکیا دایمەزراندووە ناوی ئارنۆڵد ئاند پۆرتەر-ە، راوێژکاری ستراتیجی بەرپرسانی ئەمریکایە، تورکیاش بەمەبەستی لۆبیکرد رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجامداوە بە بەهای 750 هەزار دۆلار.
ئەنقەرە پێی وایە دەرکردنی لە پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف 35 هەڵوێستێکی نادادپەروەر بووە، ئەردۆغان هیواخوازە ئیدارەی بایدن لەو بڕیارە پاشگەزبێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


