نێچیرڤان بارزانى بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى گه‌لى عێراق ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی
SNN
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشكه‌وتنى كوردستان پێشكه‌وتنى به‌شێكى عێراقه و بۆ گه‌لى عێراقه، ده‌شڵێت: “وه‌لاخستنى سیاسى له رابردوودا عێراقى وێران‌كرد بۆیه پێویسته هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه وه‌ك گه‌لى عێراق كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عێراق دووباره بوونیادبنێینهوه و بهڕێوهیبهرین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكدا كه له میانى مه‌راسیمى ساڵیادى شه‌هیدى میحراب به ئاماده‌بوونى عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى به‌ڕێوه‌چوو پێشكه‌شيكرد، رایگه‌یاند: “ئێمه‌ى عێراقییه‌كان ئێستا له هه‌ر كاتێك زیاتر پێویستمان به‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه بین و دووربكه‌وینه‌وه له په‌راوێزخستنى سیاسى، چونكه ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه له رابردوودا عێراقى وێران‌كرد، نابێت رێگه‌بده‌ین دووباره ئه‌م بابه‌ته عێراق وێرانبكاتهوه”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى به‌ڕێوه بردنى سیاسى و هاوبه‌شى عێراقیشى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “بانگه‌وازێك ئاراسته‌ى گه‌لى عێراق ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ئێستا ریزه‌كانمان یه‌كبخه‌ین و كاربكه‌ین بۆ به‌ڕێوه‌بردنى عێراق به‌بێ په‌راوێزخستنى سیاسى”.
وتیشى: “پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان پێویسته مایه‌ى دڵخۆشى عێراقییه‌كان بێت، چونكه پێشكه‌وتنى به‌شێكى عێراقه و بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه، وه‌ك چۆن پێشكه‌وتنى به‌سره، تكریت، موسڵ پێشكه‌وتنى ئێمه‌یه”.
نێچیرڤان بارزانى له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌شكرد: “ئێمه ته‌نیا كاتێك سه‌ركه‌وتووین كه به‌یه‌كه‌وه بین، بۆیه ئه‌مڕۆ ئاماده‌ین لێره بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه گفتوگۆیه‌كى راشكاوانه و راسته‌قینه بكه‌ن”.
روونیشیكردنهوه: “ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور و كێشه‌كانمان به‌پێى ئه‌و چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هه‌موو ناوچه‌كان مافى به‌ڕێوه‌بردنى خۆیان هه‌بێت”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌شكرد: “تێكدانى ته‌وافوقى نیشتمانى و یه‌كڕیزى سیاسى كێشه‌ى گه‌وره بۆ عێراق دروستده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر هه‌وڵێك له‌و باره‌یه‌وه عێراق به‌ره‌و وێرانبوون ده‌بات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


