بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەکان پەیوەندیمان بە قوباد تاڵەبانی کردووە

مووچە
SNN
بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئاستی باڵا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەكان دەدەن”.
ئەمڕۆ یەكشەممە لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی كرد.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە زیاتر لەحەفتا ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، کە بووەتە مایەی ئەوەی بارگرانییەكی زۆر لەسەر ئەفسەران و كارمەندانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكان دروستبكات.
كێشەی مووچە تەنیا لەم مانگەدا سەری هەڵنەداوە، ساڵی ڕابردووش چەندین مووچەی ئەم فەرمانگانە نەدرا، هەروەها لە ساڵی نوێشدا هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە.
لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند” ئێمە هاتووین هەموو پاڵپشتیەكی خۆمانتان بۆ دووپات بكەینەوە، ئەم فەرمانگانە نموونەیی بوون لەكاركردندا، بۆیە پێویستە مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا پێبدرێت كە مافێكی سادەی خۆیانە”.
بریكاری وەزارەتی ناوخۆ وتیشی: “هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئاستی باڵا ئاگاداركراونەتەوە و پەیوەندیمان بە قوباد تاڵەبانی و چەند بەرپرسێکی باڵای ترەوە کردووە و لە هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین، بۆیە هیواخوازین ئەم كێشەیە بە زووترین كات چارەسەر بكرێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



