
Former State Department Director of Policy Planning Jake Sullivan speaks during a hearing on Iran before the House Foreign Affairs Committee at Capitol Hill in Washington on Wednesday, Oct. 11, 2017. (AP Photo/Jose Luis Magana)
SNN
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بە بەرپرسانی ئێرانەوە کردووە سەبارەت بەو ئەمریکییانەی کە لەلایەن ئێرانەو دەستگیرکراون.
جەیک سولیڤان، بە کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی وتووە، ئیدارەی جۆو بایدن دانوستانی لەگەڵ ئێران دەستپێکردووە سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی ئەو ئەمریکییانەی کە لە ئێران دەستبەسەرن و ئەوەش جێگەی نیگەرانی وڵاتەکەمانە.
سولیڤان وتوویەتی، هیچ چارەسەرێکی درێژخایەن نییە بۆ کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەگەر ئێران بەردەوامبێت لە دەستگیرکردنی ئەو ئەمریکیانە بەبێ هیچ تۆمەتێکی بنەمادار.
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، بایدن سوورە لەسەر ئەوەی رێگری لە ئێران بکرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت و پێی وایە چارەسەری ئاڵۆزییەکان بە رێگای دیپلۆماسی دەبێت.
سەبارەت بە دەستپێشخەریەکەی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی پرسی ناوەکی، وتی “تا ئێستا ئێران وەڵامی نەداوینەتەوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



