
بیتکۆین
SNN
بەهای دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەوەش دوای ئەوەی گەورە کۆمپانیاکانی وەک تێسلا پشتیوانییان کرد.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهای ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە بۆ 58 هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە، واتە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە تا ئێستا بەهاکەی %90 بەرزبووەتەوە.
لە ئێستادا بەهای تەواوی ئەو بیتکۆینەی کە هەیە، لە بازاڕدا گەیشتووەتە یەک تریلیۆن دۆلار.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە بەهاکەیدا دوای ئەوەدێت تێسلا و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی زەبەلاح دانیان بەوەدا ناوە کە دەکرێت بیتکۆین لە مامەڵەکردندا بەکاربهێندرێت وەک هەر دراوێک.
ئەمە یەکەمجار نییە نرخی بیتکۆین بەرزدەبێتەوە، لە ساڵی 2009ەوە چەند جارێک بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینیوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



