دوای ماوەیەک لە بچڕانی، بەشێکی ئەمریکا وزەی کارەبای بۆ گەڕایەوە

بێ کارەبایی لە ئەمریکا
SNN
کۆمپانیای Entergy بۆ وزە لە ویلایەتی تەکساس رایگەیاند “دوای هەفتەیەک لەو شەپۆلە سەرمایەی سنوورەکەی گرتبووەوە یەکەکانی پێدانی کارەبا دەستیانکردووەتەوە بە ئیشکردن”.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیاکە رایگەیاندووە “لە رۆژی شەممەوە کۆمپانیاکە توانیوێتی گرفتی نەبوونی کارەبا چارەسەر بکات کە بەهۆی سەرماوە ویلایەتی تەکساس و بەشێکی وڵاتەکەی بێ کارەبا کردبوو”.
کۆمپانیاکە دەشڵێت: “زیاتر لە 1000 کارمەند بەردەوام کاریانکردووە بۆ گێڕانەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی ویلایەتەکە و گرفتەکە بەتەواویی چارەسەر کراوە”.
ماوەی هەفتەیەک زیاترە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکا کە کەشیان بەشێوەیەکی بەردەوام گەرمە، سەرما و سۆڵەیەکی زۆر دایگرتوون و هێڵەکانی کارەبا و ئاوی بڕیبوو لە دانیشتوانەکەی و زیاتر لە 60 کەسیش سەرما رەقیکردبوونەوە.
هەفتەی رابردووش جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ویلایەتی تەکساسی بە ناوچەی کارەساتبار لەقەڵەمدا و بڕیاریدا کامپی کاتی بۆ زیانمەندان دابنرێت تا لە سەرما پارێزراو بن و قەرەبووی ماددی بکرێنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



