
SNN
بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى (شەهید هێمن )تایبەت بە تووشبووانى کۆرۆنا رایگەیاند: “لە دوو ڕۆژى رابردوودا چەند چەند حاڵەتێکى گوماناوى بە ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان و لە چەند کاتژمێرى داهاتوودا ئەنجامى پشکنینەکانیان دەردەکەوێت”.
د.داهات حەوێزى، بەڕێوبەرى نەخۆشخانەى (شەهید هێمن ) بە snnى راگەیاند: “زیاتر لە 10 نەخۆش کە گومانى ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاویان لێدەکرێت هێنراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بەشێک گەشتی دەرەوەى وڵاتیان کردوە بەشێکى دیکەشیان خەڵکى شارى سلێمانین”.
وتیشى: “ئەو نەخۆشانە تەمەنیان لە نێوان 13 ساڵ بۆ 50 ساڵ دەبێت کە ژمارەیەکیان قوتابین و پاش دەرچوونى پشکنینەکانیان دەبێت پشکنین بۆ مامۆستایان و ئەو قوتابیانە بکرێت کە بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵیدا”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “گومان دەکرێت لە رۆژانى ئایندەدا چەندین حاڵەتى دیکەى کۆرۆناى گۆڕاو تۆمار بکرێت، هۆکارى ئەوەى کە سەرەتا لە شارى هەولێر کۆرۆناى گۆڕاو تۆمار کرا بۆ ئەوە دەگڕێتەوە کە لەو سنورەوە گەشتیارێکى زۆر لە ناوچەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقەوە هاتبوونە شارى هەولێر و بەوهۆیەوە یەکەم حاڵەت لەوێ تۆمار کرا،هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژى داهاتوو بە هەمان شێوە لە شارى سلێمانیش کۆرۆناى گۆڕاو تۆمار بکرێت و لە ئێستاشدا چەندین حاڵەتى گوماناوى لە نەخۆشخانەمان داخل کراوە”.
د.داهات رونیشىکردوە: “دۆخى تەندروستى ئەو نەخۆشانە باشە و نیشانەی زۆر قورسیان لە سەر دەرنەکەوتەوە تاوەکو ئێستا”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە لە شارى هەولێر لە سەرتاى ئەم هەفتەوە زیاتر لە 19 حاڵەتى کۆرۆناى گۆڕاو تۆمار کراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


