پەروەردەی هەولێر فۆڕمی وانەبێژی بۆ دەرچوانی دانەمەزراو رادەگەیەنێت

0
2485

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە پەروەردەی هەولێر رایگەیاند: ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هاتووە: ئاگادارى ئەوكەسانە دەکەینەوە کە داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژییان کردووە، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە .

هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات: بەهیچ شێوەیەك فۆرم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this