بایدن بۆ كازمى: پێویسته به‌رپرسى هێرشه مووشه‌كییه‌كان سزا بده‌یت

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆشكى سپى ئه‌مریكا ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: جۆو بایدن به مسته‌فا كازمى وتووه، پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌وه‌ن سزا بدرێن.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر رایگه‌یاند: “په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئه‌نجامدا، به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات و هاوڕابووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كاربكه‌ین له‌سه‌ر پشتیوانیكردن له ئاسایش و ئارامى ناوچه‌كه”.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆشكى سپى ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “سه‌رۆك بایدن و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه‌وه گفتوگۆیانكرد كه له‌م ماوه‌یه‌ى دوایدا كرایه سه‌ر عێراق و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌پشت هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌وه‌ن سزا بدرێن”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى كۆشكى سپی‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش و فراوانكردنى بوارى گفتوگۆكانى هه‌ردوو وڵات”.
كۆشكى سپى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “جۆو بایدن به مسته‌فا كازمى راگه‌یاندووه، له ماوه‌ى هه‌فته‌كانى داهاتوودا له په‌یوه‌ندیى زیاتردا ده‌بن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


