راگهیهنراوێك له حكومهتى ههرێمهوه لهبارهى كۆبوونهوهى ئهمڕۆى ئهنجوومهنى وهزیران

لۆگۆى حكومهتى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن کۆبووەوە .
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆكی شاندی دانوستاندكار، دوا پێشھات و رێڕەوی گفتوگۆكان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پرسی بودجە و شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021، خستەڕوو، جەختی لەوەشكردەوە كە بەردەوامن لە دانوستاندنەكان و ئێستا ئامادەییەکی باشتر ھەیە بۆ چارەسەر كردنی ئەم بابەتە.
ئینجا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان تیشکیان خستە سەر دوایین ئامادەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 و ئاماژەیان بەوە کرد کە زۆربەی داتاکانی وەزارەتەکان ئامادە کراوە بۆ ئەوەی بودجەیەکی شەفاف و واقیعی ئامادە بکرێت.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پلاندانان، رەشنووسی پرۆژە پەیڕەوی هاوبەشیکردنی نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، دوای گفتوکۆ و راگۆڕینەوە، پەیڕەوەکە پەسەند کرا.
بڕگەی دیکەی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە پەسەندکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کە لە لایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا خرایەڕوو.
لە دوا تەوەری کۆبونەوەکەدا، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، راپۆرتێکی سەبارەت بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا و پلانی وەزارەتەکەی دەربارەی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایرۆسەکە خستەڕوو .
دواتر ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، دڵنیایی دا لەسەر بەردەوامبوونی خوێندن بە مەرجی رەچاوکردنی رێکارە تەندروستیەکان لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ژیانی قوتابیان و خوێندکاران ومامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە و ناوەندەکانی خوێندن.
ئەنجوومەنی وەزیران، سەرەڕای سوپاسکردنی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە ، لە هەمانکاتدا وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی راسپارد کە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن ، داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە هاوکاری جێبەجێکردنی پلان و رێکارەکانی حکومەتی هەرێم بن بۆ بەرگرتنلە زیاتر بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی کۆرۆنا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


