ئەندامێکی هاوپەیمانی سائیرون “تێپەراندی بودجە بەبێ کورد کارێکی مەحاڵە”

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
SNN
ریاز مەسعودی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی سائیرون، رایگەیاند: تێپەڕاندنی بودجە بەبێ هێزە کوردییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران روونادات.
مەسعودی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند: هێزە سیاسییەکان نایانەوێت بەهۆی بودجەوە کێشەی سیاسی نوێ لە ناوچەکدا رووبدات، بودجەی 2021ی عێراق لەسەر کورد وەستاوە دۆخی ئێستای عێراق بەرگەی هیچ جۆرە رووداوێکی نەخوازراو ناگرێت.
مەسعودی روونیشیکردەوە، هێزە سیاسییە شیعەکان و سونەکانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە بودجە بەبێ کورد تێناپەرێندرێت، تا كێشەی سیاسی قوڵ لە عێراقدا روونەدات، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هێزی سیاسی ناوچەی و جیهانی لەگەڵ ئەوەدان کە بودجە لەگەڵ کورد تێپەرێندرێت بەڵام بە هاوپەیمانی و رێککەوتنی هەموو لایەک.
پێشتریش جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەکردبوو، کە چەند لایەنێکی کەمی شیعە لە نیو ئەنجوومەنی نوێنەران دژی رێککەوتنی هەولێر و بەغدان، بەڵام شاندی هەرێم بەردەوامە لە گفتووگۆکردن بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک و دەنگ دان لەسەری لە هەفەتی داهاتوودا لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



