بافڵ تاڵەبانی: رێگە بە کەس نادرێت ئاستەنگ بۆ دەزگای دەستپاکی و چاودێری دارایی یەکێتیی دروستبکات

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت “رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی دەزگای دەستپاکی و چاودێری دارایی یەکێتیی دروستبکات”
بافڵ تاڵەبانی جەختیشدەکاتەوە “دەزگاکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریی و هەروەها پارێزگاری لە دارایی گشتی”.
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دەباشان لەگەڵ دەزگای دەستپاکی و چاودێری دارایی یەکێتی کۆبووە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا فەوزیە نەزیف سابیر، لێپرسراوی دەزگای دەستپاکی و چاودێری دارایی راپۆرتێکی لەسەر کار و ئەرکی چەند مانگی دەستبەکاربوونیانی پێشکەشکرد و لەسەر چۆنییەتی چاودێریکردنی داھات و خەرجییەکان زانیاری خستەڕوو.
لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی جەختیکردەوە دەزگاکە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداریی و هەروەها پارێزگاری لە دارایی گشتی.
هاوسەرۆک هەموو پشتیوانییەکی بۆ دەزگاکە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەموو دەسەڵاتێکی چاودێری و کارگێڕیتان هەیە، سەربەخۆ و دادگەرانە کاربکەن و رێگە بە هیچ کەسێکیش نادرێت ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانتان دروستبکات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



