وەزیری نەوتی عێراق ” پرۆژە یاسای نەوت و گاز دەبێتە فاکتەری رێکخستنەوەی سامانی سروشتی عێراق”

ئیحسان عهبدولجهبار، وهزیرى نهوتى عێراق | فۆتۆ: BaghdadToday
SNN
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگهیاند: گرنگە پەلە له بڕیاردان لەسەر رهشنووسی پڕۆژهیاسای نەوت و گازی فیدراڵی بكرێت، یاساكە دەبێتە فاكتهری رێكخستنهوهی بەڕێوەبردنی سامانی نەوت و گاز لە عێراق.
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژهى ئەوەشی ڕوونکردەوە، لە كۆبوونەوەكەی وەزارەتی نەوتدا تاوتوێ و پێداچوونەوەی دوا رهشنووسی پڕۆژهیاساكە كراوە تاوەكو بە زووترین كات بڕیاری لهسهر بدرێت و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت، تاوەكو واژوو بكرێت، دواتر ئەنجومەنەكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات تاوەكو گفتوگۆ و دهنگدانی لەسەر بكرێت.
ئیحسان عهبدولجهبار، گهشبینه بەوەی یاساكه دهبێته ھۆی پەرەپێدانی كەرتی نەوت و گاز و ھەروەھا وەبەرھێنان لە سامانی نیشتمانی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


