لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن و شای سعودیە، جەمال خاشقچی تەوەری سەرەکی بووە

SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، پادشای سعودیە کردووە، لە پەیوەندییەکەدا باسی لە رەوشی مافی مرۆڤ بەگشتی و کوژرانی جەمال خاشقچی، رۆژنامەڤانی سعودی کردووە، هەورەها جەختی لە گرنگی پرەنسیپەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و هەروەها سەروەری یاسا کردەوە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی بایدن لە دوای خوێندنەوەی راپۆرتێکی ئەمریکی تایبەت بە کوژرانی خاشقچی هات، کە چاوەڕێ دەکرێت بڵاوبکرێتەوە و پێشبینیدەکرێت تێیدا محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بە بەرپرس لە کوشتنی خاشقچی تۆمەتبار کرابێت.
لەدوای کوژرانی جەمال خاشقچی، دیموکراتەکان و بەشێک لە کۆمارییەکان بەڵێنی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی تایبەت بەو دۆسیەیان دا، لە سەردەمی ئیدارەی پێشودا راپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادەکرا، ترەمپ مۆڵەتی بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکە نەدا، لە بری ئەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە پتەوترکرد، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئیدارەی بایدن هەڵویستی توندتر لە ئاست ئەو وڵاتە بگرێتەبەر.
جەمال خاشقچی، لە ساڵی 2018 لە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە ئەستەنبوڵ کوژرا. دەسەڵاتدارانی سعودیە سەرەتا نکۆڵیان لە کوشتنی خاشقچی لە کۆنسوڵخانە کرد، بەڵام دواتر کوشتنەکەیان بۆ ئۆپەراسیۆنێكی تیمێکی هەواڵگری گەڕاندەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



