
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دەستیان بەسەر چوار تۆن و 240 کیلۆ دووگدا گرتووە.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ 14ی ئایار لە مەرزی باشماخی سەر بە قەزای پێنجوێن دەستمان بەسەر بڕی دوو هەزار و 240 کیلۆ دووگدا گرتووە کە لە ئوتومبیلێکی جۆری مان، بەشێوەیەکی شاراوە لەناو کارتۆنە باینجان و کارتۆنە کاڵەکدا شاردرابووەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بڕیار و رێنماییەکان هاوردەکردنی دووگ بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بارەکان بە پێی یاسا رەوانەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگ کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ئاسایشی شارەزوور دەستی بەسەر 200 کیلۆ جگەری مریشکی بەسەرچووداگرت کە لەژێر بارێک شوتیدا شاردرابووەوە، بە مەبەستی ئەوەی لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


