عێراق ده‌ستبه وه‌به‌رهێنانى غاز ده‌كات له كێڵگه‌كانى باشوورى وڵات

كێڵگه‌ى غازى سروشتى نه‌هر بن عومه‌ر له به‌سره | فۆتۆ: AFP
SNN
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پلانیان هه‌یه ده‌ستبه وه‌به‌رهێنانى غازى سروشتى بكه‌ن له باشوورى عێراق، ده‌شڵێت: “كۆمپانیاكانى وڵاتى كوه‌یت و توركیا له رابردوودا ئه‌و كاره‌یان پێ سپێردراوه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عاسم جیهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند: “له ساڵى 2014 پێش هاتنى داعش ئێمه بیرمان له‌وه كرده‌وه كه وه‌به‌رهێنانى غازى بكه‌ین، توانیمان له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عوكاز له ئه‌نبار، مه‌نسورییه له دیاله و وهسیبه له به‌سره وه‌به‌رهێنان ده‌ستپێبكه‌ین، ئه‌م پرۆسهیهشمان دایه ده‌ستى دوو كۆمپانیاى توركى و كوێتى”.
وتیشى: “هاتنى داعش و تێكچوونى بارى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه بوونه هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بوه‌ستێت، چونكه كۆمپانیاكان ئاماده‌نه‌بوون له‌و حاڵه خراپه ئه‌منییه‌دا درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا وه‌زاره‌تى نه‌وت ده‌ستیكردووه‌ته‌وه به پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له كێڵگه غازییه‌كان، چه‌ند كێڵگهیهكى نمایشكردووه بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ئه‌و بواره بێن و وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكه‌ن، تاوه‌كو غازه سروستییهكه له كۆتایدا بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به‌كاربهێنرێت كه عێراق زۆر پێویستى پێیه‌تى”.
عاسم جیهاد جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه: “كێڵگه‌ى وهسیبه له به‌سره به‌رده‌وامه له وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام پێویستى به په‌ره‌پێدان هه‌یه هاوشێوه‌ى كێڵگه‌كانى تر”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



