واشنتن رێژەی ئامادەباشی سوپاکەی لە عێراق زیاتر دەکات

سوپای ئەمریکا لە عێراق
SNN
سایتی سکای نیوزی ئەمریکی لە هەواڵێکیدا رایگەیاند: سوپای ئەمریکا رێژەی ئامادەی سوپاکەی لە عێراقدا زیاد دەکات بەتایبەتی لە بنکەی سەربازی “بەلەد”ی تایبەت بە سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان.
لە هەواڵەکەدا ئەوە رووندەکاتەوە، کە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی بەلەد، چالاکییەکانی و ئامادەباشییەکانیان لە 6:30 خولەکی ئێوارەوە بەرزدەکاتەوە بۆ 5 بەیانی، هەورەها زیادکردنی رێژەی سیستمی بەرگری بۆ بنکە سەربازییەکە، لە دەرەوەو ناوەوە، وە ئەم بەرزکردنەوەی ئامادەباشییە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردوام دەبێت.
ئەوەش رووندەکاتەوە، کە سوپای ئەمریکا ترسی ئەوەی هەیە لە کاردانەوەی ئۆپراسیۆنەکەی سوریا، بنکە سەربازییەکەیان لەلایەن گروپە شیعەکانی عێراقەوە دووبارە بکرێتە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا بنکەی سەربازی بەلەد ئامادەکراوە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتری هێزی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە خۆی بگرێت لە رووی لۆجستی و مەشقی سەربازییەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


