لەسەر دەستوەردانی سەربازی لە هەرێم تورکیا و ئێران رەخنە لەیەکتر دەگرن

SNN
دوای ئەوەی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رەخنەی لە بوونی هێزەکانی تورکیا گرت لە خاکی هەرێم و عێراق، باڵیۆزی تورکیا بە رەخنە وەڵامیدایەوە.
فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا لە تویتێکدا رایگەیاند: “باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکات”.
ئەمەش لە وەڵامی ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێراندا بوو کە وتبووی: “پێویستە تورکیا بگەڕێتەوە ئەو سنوورانەی کە لە نەخشەی نێودەوڵەتیدا دیاریکراوە و عێراقییەکان خۆیان سنوورەکانی وڵاتەکەیان بپارێزن”.
تورکیا چەند ساڵێکە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە خاکی هەرێم ئەنجامدەدات بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە و ئێرانیش چەند جارێک بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کردووە بۆ بەئامانجگرتنی ئەو هێزە چەکدارییە کوردیانەی کە دژ بە پاسداران لە شەڕدان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



