بریکاری وەزارەتی پەروەردە: تائێستا دۆخی خوێندنگەکان لەڕووی کۆرۆناوە باشە

خوێندنگە
SNN
بریکاری وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێم دەڵێت: “لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هەر بڕیارێک بدات ئەوان پێوەی پابەندن، دەشڵێت: “لەڕووی کۆرۆناوە دۆخی خوێندنگەکانمان باشە”.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: سبهی دووشهممه لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن دهكرێت، بریار له رێكارهكانی خۆپارێزی توندتر دهدرێت.
د. سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند “ئێمە پشت بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەبەستین و هەر بڕیارێک لیژنەکە بیدات ئێمە پابەند دەبین”.
وتیشی: “دڵخۆشکەرییەکی زۆر هەیە و لیژنە هاوبەشەکانی پەرەوەردە و تەندروستیش گەڕاون و تائێستا دۆخی قوتابخانە و خوێندنگەکان لە رووی کۆرۆناوە باشن”.
وهزیری پهروهرده پێشتر وتبووی: ههر كاتێک لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له ئێمه بکات بۆ داخستنی ناوهندهكانی خۆێندن، ئێمهش پابهندی رێنمایی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دهبین بۆ سهلامهتی گیانی خوێندکار و مامۆستا، بهڵام هیچ بریارێك نهدراوه بۆ داخستنی دهرگای قوتابخانهكان.
رۆژی یەکشەممە 7ی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن بۆ ئەو قۆناغانە دەستیپێکردەوە کە پێشتر بەهۆی کۆرۆناوە دەوامیان راگیرابوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


