10 مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا کرا

بکەی سەربازی عەین ئەسەد
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە 10 مووشەکەی کاتیۆشا ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کرا.
ئەو مووشەکانی ئاراستەی بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا کاراون 10 مووشەک بووە، بەڵام تا ئێستا زیانەکان ئاشکرا نەکراوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات کە بەشێکی زۆری ئەو مووشەکانە لە نێو بنکە سەربازییەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە و هەندێکی دیکەیان لەلایەن سیستمی بەرگری بنکە سەربازییەکەوە بەرپەرچ دراونەتەوە بەبێ ئاشکراکردنی جۆری زیانەکان.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: هێرشەکە کاتژمێر هەشت و نیو بووە، مووشەکەکان لە جۆری (گراد)، بووە و لێکۆلێنەوەش بەردەوامە، هێرشەکان تەنیا زیانی مادیان هەبووە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


