راوێژکاری کازمی ” لەماوەی یەکساڵدا تەواوی قەرزەکانی کوەیت دەدەینەوە”

ئاڵای عێراق و کوەیت
SNN
مەزهەر محەمەد راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشبینی ده‌كات له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واوی قه‌رزه‌كانی كوه‌یت بده‌نه‌وه.
راوێژكاری دارایی سهرۆكوزهیرانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بڕی 49 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی قه‌ره‌بووی جه‌نگیان به كوه‌یت داوه، ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراق ماوه‌ته ته‌نیا 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
روونیشی دەکاتەوە، ئێستاش له‌لایه‌ن سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ره‌بوو، له 3%ی داهاتی هه‌نارده‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كوه‌یت ده‌بڕێت، پێشبینی ده‌كات به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر ته‌واوی قه‌رزه‌كه بدرێته‌وه.
له ساڵی 1991 لیژنه‌ی قه‌ره‌بوو له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت و زیانگه‌یاندن به‌و وڵاته، حكومه‌تی عێراقی ناچاركرد به بڕی 52.2 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی كوه‌یت بكاته‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


