حەسەن روحانی “سزاکانی سەر ئێران لاببەن لە دوو ڕۆژدا پابەندی رێککەوتنامەی ئەتۆمی دەبین”

حەسەن رۆحانی
SNN
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر واشنتن سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت، ئێران له ماوه‌ی (2) رۆژدا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت.
روحانی وتی “تاران پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه و مافی گه‌له‌كه‌مانه سزاكانی له‌سه‌ر لابچێت، دواخستنی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، زوڵمێكه له گه‌لی ئێرانی ده‌كرێت”.
روونیشیکردەوە “ئیداره‌ی بایدن، دانی به‌وه ناوه، كه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جدی له‌و باریه‌وه نه‌ناوه، هیچ وێستێكی راسته‌قینه له واشنتن به‌دی ناكرێت بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی”.
رووحانی روونیكرده‌وه، “ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، شێوازی ده‌ربڕینه‌كانی گۆڕیوه و هه‌نگاوی ئه‌وه‌ی ناوه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكشێنێته‌وه، بابه‌تی سه‌ره‌كی بۆ ئێران، هه‌ڵگرتنی سزاكانه، لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌گۆڕاوه”.
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، “گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له رێگه‌ی داتا و دروشمه‌وه ناكرێت، ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كردارین”، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، “رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، گرنگترین رێككه‌وتنه له مێژووی سیاسی ئێران، كه چالاكی ئه‌تۆمی به یاسایی ناساند”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


