دانپێدانانی یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوکرایەوە

وێنەی تۆمەتبارەکە
SNN
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی یه‌كێك له تاوانبارانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر بڵاوده‌كاته‌وه.
شه‌وی 15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر و بنكه‌ی هێزه بیانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
هێرشه‌كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك و به‌ڵێنده‌رێكی بیانی و برینداربوونی 2 هاووڵاتی و 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی.
ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه پێكهاتبوو له 14 مووشه‌ك و یه‌ك له دوای یه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كران.
دوای رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی سه‌ره‌كی ئه‌و هێرشه ده‌ستپێكرد و له قۆناغی یه‌كه‌می لێكۆڵینه‌وه‌دا توانرا ئه‌و ئۆتۆمبێله كیایه بدۆزرێته‌وه، كه كرده تیرۆریستییه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام درابوو.
دوای لێكۆڵینه‌وه، ناسنامه‌ی چوار كه‌س ئاشكرا كرا، كه راسته‌وخۆ بكه‌ری په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه بوون.
ئه‌و ده‌ستگیركراوه‌ی دانپێدانانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ناوی “حه‌یده‌ر حه‌مزه عه‌باس مسته‌فا”یه و خه‌ڵكی قه‌زای حه‌مدانیه‌یه و له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه و ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی ئیقامه بۆ یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان كردووه و هاوكاری كردوون له هێنانی مووشه‌كه‌كان.
ده‌ستگیركراوه‌كه له دانپێدانانه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد، كه ئه‌وان گرووپێكی چوار كه‌سی بوونه و سه‌ر به كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا بوونه و مووشه‌كه‌كان درووستكراوی ئێران بوون و له نزیك عه‌لوه‌ی هه‌ولێره‌وه ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه كراوون.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



