
یەکێتی ئەوروپا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە کرد دووبارە سنوورە ناوخۆییەکانی یەکێتیەکە بکەنەوە، ئەوەش بە مەبەستی ئاسانکردنی گەشتەکان.
مارگرێت ڤیستاگەر جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بڕۆکسل رایگەیاند “پێشبینی ناکرێت ئەم هاوینە سنوورەکان بکەینەوە، بەڵام ئەگەر هەوڵ بدەین، ئەوا دەتوانین کارێک بکەین ئەم هاوینە لە ماڵەوە نەبین یاخود داهاتی کەرتی گەشتیاری بۆ هەموو هاوینەکە لەدەست نەدەین.”
هاوکات ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە: لە هەوڵداین تا مانگی حوزەیران ئەو کۆتوبەندانە لاببەین کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خراوەتە سەر سنوورەکانی ئەڵمانیا، هەروەها ڕۆژی شەممە سنوورەکانی لەگەڵ لۆکسۆمبۆرگدا دەکاتەوە.
مێرکڵ ئاماژەشی بەوەدا وڵاتە دراوسێکانی وەکو فەڕەنسا و نەمسا و سویسرا هەمان ئامانجیان هەیە.
وڵاتانی ئەوروپا بەشێکی زۆری داهاتی ساڵانەیان لە رێگەی کەرتی گەشتیاریەوە کۆدەکەنەوە و داخستنی سنوورەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیان بە ئابووری ئەوروپا دەگەیەنێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
43 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
43 seconds لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
22 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



