
وێنەی ساتی رووداوەکە
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی سوید هەڵیکوتایە سەر شوقەیەک لە شارەدێی فیتلاندا لەباشوور، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی بە چەقۆ 8 هاووڵاتی سڤیلی بریندار کرد.
دوێنێ لە ئەنجامی هێرشێکدا لە شاری فێتلاندای سوید هەشت کەس برینداربوون و پۆلیسیش رایگەیاند “گوماندەکرێت “تاوانێکی تێرۆریستی” بووبێت.
بەپێی هەواڵێکی سایتی Aftonbladet چەقۆکێشەکە تەمەنی 22 ساڵە، خەڵکی ئەفغانستانە و ساڵی 2018 هاتووەتە ناو وڵاتی سویدەوە و دوێنێ پۆلیس قۆڵبەستیکرد لەکاتی رووداوەکەدا.
رۆژنامەی داجنز نیهتەر بڵاویکردووەتەوە “پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر شوقەیەک کە پێدەچێت هی تۆمەتبار بووبێت، دواتر دەرکەوتووە کە ئەو کەسە پێشینەی تاوانی هەیە”.
لە کانوونی یەکەمی 2010 شدا کەسێک لەناوەڕاستی شاری ستۆکهۆڵم خۆی تەقاندەوە و لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.
لە نیسانی 2017یشدا کۆچبەرێکی بەرەچەڵەک ئۆزبەکستانی ئۆتۆمبێلێکی دزراوی کرد بە ناو خەڵکدا و لە ئەنجامدا 5 کەس کوژران. ئەو کۆچبەرە لە حوزەیرانی 2018دا سزای زیندانیی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێندرا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش



