
سیستمی بەرگری ئەڤێنجەر
SNN
راپۆرتێکی گۆڤاری (FORBES) ئاشکرایکردووە کە سوپای ئەمریکا بۆ پاراستنی خۆی، سیستمێکی نوێ لە عێراق و سوریا جێگیر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە مووشەکییەکان.
سیستمەکە ناوی Avengerە واتا (تۆڵەسێن) کە باشترین سیستمە و زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەکات لەکاتێکدا هێرش بکەن.
کۆتایی مانگی رابردوو کاروانێکی سیستمی بەرگریی Avenger بینرا کە سوپای ئەمریکا بەرەو سوریا جووڵەی پێکردووە و بە دیاریکراویی بۆ شاری دێرەزور نێردراوە.
راپۆرتەکە دەشڵێت: “لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی نەخوازراو سیستمەکانی بەرگریی MIM-104 پاتریۆت و C-RAM بەکاردەهێنێت کە کورت مەودایە” .
ماوەیەکە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار و لە هەرێمی کوردستان، پێگەکانی تری سوپای ئەمریکا لە سوریا ناوە ناوە رووبەڕووی هێرشی مووشەکیی دەبنەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
6 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



