تاوانێکی قێزەون لە تورکیا.. 20 فیشەکی نا بە کچەکەیەوە لەبەرئەوەی نهێنییەکی پێ نەوت

وێنەی قوربانییەکە
SNN
لە تاوانێکی قێزەوندا کە تورکیای هەژاندووە، باوکێک لەبەرئەوەی کچەکەی شوێنی دایکی پێنەوتووە، 20 فیشەک دەنێت بە کچەکەیەوە و دەیکوژێت.
گولنور یەلماز 28 ساڵ کچە پزیشکێکی گشتیی بووە، ویستوێتی لە شاری بالیکسیر-ەوە سەفەر بکات بۆ شاری ئەنتاڵیا تا تاقیکردنەوە ئەنجام بدات، لە 27ی حوزەیرانی ساڵی 2019دا.
لەو کاتەدا مستەفا یەڵمازی باوکی دوای دەکەوێت تا لێی بپرسێت شوێنی مانەوەی دایکی کچەکەی لەکوێیە کە لەیەکتر جیابوونەتەوە پێشتر.
رۆژنامەی the irish sun بڵاویکردووەتەوە کە مستەفا بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە رێگە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی کچەکەیدا تا بیخاتە سەر لاڕێیەک و رایگرێت.
باوکی لە کچەکەی دەپرسێت ماڵی دایکت لەکوێیە، کچەکەشی رەتیدەکاتەو پێی بڵێت، ئەویش تووڕە دەبێت و 20 فیشەکی پێوە دەنێت کە 11یان لەناو سەریدا دەگیرسێنەوە و راست گیانلەدەستدەدات.
مستەفا یەڵماز لە ئێستادا بە سزای هەتەهەتایی حوکمدراوە و دادگا سەرقاڵی داخستنی دۆسییەکەیە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


