رێکخراوی تەندروستی جیهانی: بەهۆی گەیشتنی ڤاکسینەوە واز لە رێکارەکان مەهێنن

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN
رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا لە وڵاتان دەکات بەردەوامبن لە رێکارە خۆپارێزییەکان ئەگەرنا شەپۆلی سێیەم و چوارەمی ڤایرۆسەکە بڵاودەبێتەوە.
مایک ڕایان، بەڕێوەبەری بەرنامە لەناکاوەکانی رێکخراوەکە ئەمڕۆ هەینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: بەهۆی گەیشتنی ڤاکسین بە بەشێک لە وڵاتان نابێت واز لە رێکارەکانی خۆپارێزی بهێندرێت.
رایان وتیشی: گوێبیستی بەرپرسانی حکومی بەڕازیل بووم کە وتوویانە کۆرۆنا بووەتە بەشێک لە مێژوو، کە ئەوەش مایەی نیگەرانی رێکخراوەکەمانە.
ئەمە لەکاتێکدایە ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و عێراق و دەست بە کوتانی چەند توێژێک کراوە.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



