
بەکارهێنانی ڤاکسین
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە هاوڵاتيان دەکات لە وەرگرتنی ڤاکسين نەترسن و دەشڵێت وەرگرتنی ڤاکسينەکە کاريگەری ئەرێنی هەيە.
روبا حەسەن ئەندامی تیمی رۆژنامەگەری پزیشکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رايگەياند: “ڕێژەی توشبوون بە ڤايرۆسی کۆرۆنا لە عێراق لە زيادبوندايە و ئامارەکانی چاکبونەوەش خاوبونەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دەنگۆيانەی لەبارەی کاريگەریيەکانی ڤاکسينەکە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستييەوە و داوا لە هاوڵاتيان دەکەين ڤاکسينەکە وەربگرن دڵەراوکێيان نەبێت لە بەکارهێنانيدا چونکە کاريگەری ئەرێنی هەيە”.
باسی لەوەشکرد،” بەتەنها بەکارهێنانی ڤاکسين بەس نييە بەڵکو دەبێت ڕێنماييە تەندروستييەکان رەچاو بکەين و خۆپارێزی بکەين و دەمامک بەکاربهێنين”.
شەوی يەکی ئەم مانگە 500 هەزار ژەمە ڤاکسينی سينۆفارم لە وڵاتی چينەوە گەيشتە عێراق، دوای گەيشتنيشی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا دەنگۆی جياواز لەبارەی کاريگەری نەرێنی ڤاکسينەکە بڵاوکرايەوە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
16 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



