
هەرێمی سیچوان
SNN
حکومەتی چین ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “پەتای بەرازی ئەفریقی لە هەریەک لە هەرێمەکانی سیچوان و خوبی بڵاوبووەتەوە کە سەرچاوەی سەرەکی بەرهەمی گۆشتی ئەو ئاژەڵەن”.
وەزارەتی کشتوکاڵ و کاروباری گوندەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “پەتاکە زیانی بە 38 بەراز گەیاندووە و لەناوی بردوون لە هەرێمی سیچوان، کە گەورەترین هەرێمە لە بواری بەرهەمهێنانی گۆشتی بەرازدا”.
هاوکات لە بارهەڵگرێکی دیکەشدا کە لە هەرێمێکی دیکەوە بۆ خوبی هاتووە، ژمارەیەکی زۆر بەرازی تووشبوو بەو نەخۆشییە بە نایاسایی داخڵ کراون و دەستیان بەسەردا گیراوە.
هەفتەی رابردووش لە هەرێمی یۆنان لە خۆرئاوای وڵاتەکە نەخۆشییەکی تر بڵاو بووەوە، ساڵی 2019 ش ئەم نەخۆشییە زیاتر لە نیوەی بەرهەمەکانی بەرازی چینی لەناو برد.
لە رۆژانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی بازاڕێکی خواردنە دەریاییەکانی شاری ووهانی چین کرا و گوترا، لەوێوە ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە؛ بەڵام ئێستا شارەزایان باوەڕیان وایە کە ڤایرۆسەکە لەوێوە بەهێزبووە.
یەکەمجار کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوبووەوە، مانگی کانوونی یەکەمی 2019، پزیشکێکی چین بەناوی لی وێنلیانگ لە نەخۆشخانەی ناوەندی ووهان هەوڵیدا هۆشداری بدات لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکی نوێ، بەڵام لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەیەوە پێی وترا “لێدوانی ناڕاست رابگرێت” و لێکۆڵینەوەیشی لەگەڵ کرا لەسەر “بڵاوکردنەوەی دەنگۆ”.
ئەو پزیشکە چینییە لە مانگی شووباتی 2020 کۆچی دوایی کرد.
رۆژی 11-1-2020 یەکەم کەیسی مردن بە کۆرۆنا لە چین تۆمارکرا کە کەسێکی تەمەن 61 ساڵ بوو.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



