
SNN
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 7-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی پێشوازییان لە پاپا فرانسیس کرد.
دوای تەواوبوونی دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، پاپا فرانسیس بەرەو شاری مووسڵ بەڕێ کەوت.
بڕیارە لە مووسڵ، پاپای ڤاتیکان نوێژ بۆ مەسیحییەکانی و قوربانییانی دەستی رێکخراوی داعش بکات و دواتریش بچێتە قەرەقۆش .
لە کەنیسەی تاهیرە لە قەرەقۆش، پاپا فرانسیس نوێژ بۆ مەسیحییەکانی ئەو سنوورە دەکات.
دواتر پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و دەچێتە عەنکاوە.
بڕیاریشە لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەدا، لە یاریگای نێودەوڵەتیی فەرەنسۆ هەریری، پاپا فرانسیس بە ئامادەبوونی 10 هەزار هاووڵاتیی مەسیحی، گەورەترین قەداس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ساز بکات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



