عەمید فەرەیدون”لە ئەمڕۆوە سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ پێشینەکان تۆماردەکرێن”

عەمید فەرەیدون
SNN
بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆى سلێمانى رایگەیاند :ئەو ئۆتۆمبێلانەى هیچ پێشینەیەکیان نییە تۆمار دەکرێت ئەوەش ماناى ئەوە نییە کە وەکو رێگا پێدان لێک بدرێتەوە”.
فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتووچۆى سلێمانى لە لێدوانێکیدا بە SNNى راگەیاند :”لە ئەمڕۆوە لە شارى سلێمانى دەستکراوە بە تۆمارکردنى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە هیچ پێشینەیەکیان نییە، ئەو تۆمارکردنەش بۆ یەک جۆر ئۆتۆمبێل نییە هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە پێشینەیان نییە”.
وتیشى”ئەو تۆمار کردنە ماناى ئەوە نییە کە وەکو رێگاپێدان بەکاربهێنرێت لە بازگەکان، بەڵکو بۆ ئەوە کە مامەڵەیان لەلاى پۆلیسى هاتووچۆ هەبێت”.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد”لە ئێستا وەکو دەبیسترێتەوە یەک جۆر ئۆتۆمبیل کە ناسراوە بە (مەلیکە) نرخەکانیان بەرز بووەتەوە و وا لێک دەدرێتەوە ئەم تۆمار کردنە تەنها بۆ ئەوانە بەڵام لێرەوە رایدەگەنین هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە تۆمار دەکرێت کە پێشینەیان نیە، لە ئەمڕۆوە تۆمار کردنەکە دەست پێدەکات تاوەکو پازدە رۆژ بەردەوام دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


