
SNN
دوای پێدانی فەرمان لە زەوییەوە، رۆبۆتی پێرسیڤیرانس، دەستیان بە جووڵە کرد و تاوەکو ئێستا چەند مەترێکی کەمی بڕیوە. شوێنی ویلەکانیش لەسەر رووی مەریخ لەنێو چاڵی جیزیڕۆدا بە جوانی دەرکەوتووە.
ئاژانسی ناسا رایگەیاند: رۆبۆتەکە تاوەکو ئێستا مەودای 6.5 مەتری بڕیوە، ئەوەش دوای دڵنیابوونەوەی تەواوی تیمی كۆنترۆڵ لە كاركردنی تەواوی سیستەمەكانی جووڵە و وەڵامدانەوەی فەرمانەكان، چاوەڕوانن لە ماوەی چەند رۆژێكی كەمدا ماوەی 200 مەتری دیكەش ببڕێت.
خێرایی دیاریكراوی پێرسیڤیرانس لەسەر رووی مەریخدا 0.16 كیلۆمەترە لە كاژێرێكدا، بۆ بڕینی مەودای 4 مەتر، پێرسیڤیرانس نزیكەی 33 خولەكی پێویستبوو، دوای بڕینی ئەو مەودایە، بە گۆشەی 150 پلە بەرەو لای چەپ خولاوەتەوە و پاشان بۆ ماوەی 2.5 مەتری دیكەش رۆیشت و ئێستا لەو خاڵەدا وەستاوە.
تاوەكو ئێستا، كامێرا لاوەكی و ناسەرەكییەكانی گەڕۆكی (پێرسیڤیرانس) 7000 وێنەی فۆتۆگرافیان ناردووەتەوە، بەڵام (سوپەر كامێرا) سەرەكییەكەی بەكارنەهێناوە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


