
SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدای کرد، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ ئەو پەیامە نیشاندا.
سەرۆکی هەرێم لە تویتێکدا رایگەیاند: پشتیوانی لەپەیامەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە عێراقییەکان و بەڕێوەچونی گفتوگۆیەکی راستەقینە بۆ گەیشتنە رێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەو گفتوگۆ نیشتیمانییەدا چارەسەری بنەڕەتی و کۆتایی بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی بخرێتەڕو کە گونجاو بن لەگەڵ دەستور.
ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا عێراق لەبەردەم دەرفەتێکی راستەقینەدایە بۆ بەدەستهێنانەوەی رۆڵی مێژویی لەجیهان و ناوچەکەدا و سەرەڕای ئەو ئاستەنگیانەش کەدێتە بەردەمیان، بەڵام حکومەت پابەندە بە بەدیهێنانی ئاسایش، ئاشتی، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن و لەو پێناوەشدا داوای گفتوگۆیەکی نیشتیمانی دەکەن بەبەشداری سەرجەم لایەنەکان بۆ دوبارە بونیاتنانەوەی متمانە بە دەوڵەت و سیستەمی دیموکراسی.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
28 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
28 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
1 hour لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



