“دەبێت ئەمريکا لە مەسەلەی پەکەکەدا ئاسايشی تورکيا رەچاوبکات”

SNN
وتەبێژی سەرۆککۆماری تورکيا رايگەياند:” پەيوەندييەکانمان لەگەڵ واشنتۆن دەکرێت بنيادنەربن، ئێمە دەتوانين سوود لە يەکتر وەرگرين و کێشە جيهانييەکان تاوتوێ بکەين”.
ئيبراهيم کاڵن وتەبێژی سەرۆککۆماری تورکيا لە لێدوانێکيدا بۆ ئاژانسی بلومبێرگ، باسی لەوەکردووە: “ئەم پەيوەندييە دوولايەنانە لەسەر بنەمای رێزگرتنی هەردوولا دەبێت، پێويستە ئەمريکا لە بابەتی پەکەکەدا لە ئاسايشی نەتەوەی تورکيا تێبگات، ئێمە دەمانەوێت رێوشوێنی کۆنکرێتی ببينين لەلايەن هاوپەيمانەکانمانەوە”.
هاوکات، وتەبێژی سەرۆککۆماری تورکيا سەبارەت بە پەيوەندييەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ميسر و وڵاتانی کەنداو رايگەياند: “دەکرێت پەڕەيەکی نوێ هەڵبدرێتەوە لە پەيوەندييەکانمان لەگەڵ ميسر، هەروەها لەگەڵ وڵاتانی کەنداو بەمەبەستی بەرقەراربونی ئاشتی و ئاسايش لە ناوچەکە”.
پەيوەندييەکانی نێوان تورکيا و وڵاتانی عەرەبی لە چەند پرسێکدا گرژی تیکەوتووە، بەتايبەت لە پرسی پشتيوانيکردنی تورکيا لە تيرۆر و دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆی چەند وڵاتێک.
سەبارەت بە پەيوەندييەکانی لەگەڵ پەکەکەدا، لە 10ی شوباتی ئەمساڵدا تورکيا ئۆپراسيۆنی چنگی هەڵۆی دووی لە چيای گارە راگەياند و چوار رۆژ دواتر وەزيری بەرگری تورکيا کۆتایهاتنی ئۆپراسيۆنەکەی راگەياند و وتی “13ديليان لەلايەن پەکەوە کوژراوە”، هەرئەوکاتە پەکەکە رايگەياند: “لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی چياکە لەلايەن تورکياوە ئەو 13 ديلە کوژراوە”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
7 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
7 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



