کۆبوونەوەیەک تایبەت بە رێکخستنەوەی مووچەی هێزەکانی 70 و 80 بەڕێوەچوو

پێشمەرگە لە ناوچە دابڕاوەکان
SNN
وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە مەبەستی یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 كۆبووەوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەرواری 8ی ئازاری 2021 وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە كرد.
لە كۆبوونەوەكە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون، لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی 2021 كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.
لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


