سەرەگرتنی هەژاران بۆ خواردن لە لەندەن دەنگدانەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت

SNN
گرتە ڤیدیۆیەک لە لەندەن کە دەیان خێزان نیشاندەدات، بۆ دەستکەوتنی خواردنی خێرخوازی سەرەیان گرتووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
رێکخراوێکی خێرخوازی نان دەدات بەو کەسانەی هەژارن، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی دەچنە ئەو شوێنە بۆ دەستکەوتنی ژەمە خۆراکێک زۆرە، بەگوێرەی هەژماری فەرمی رێکخراوەکە لە تویتەر، لە ماوەی دوو کاتژمێر، خواردنیان بە 785 خێزان داوە.
دەیڤد شنایدەر، ئەکتەری بەریتانی رەخنەی لە رەوشی لەندەن گرتووە نووسیویەتی، تۆریس (نەریتپارێزەکان) 10 ساڵە حکوم دەکەن، ئەمەش سەرەی وەرگرتنی خواردنە لە وڵاتێک کە شەشەم بەهێزترین ئابووری لە جیهان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باسکردنی کێشەکانی بنەماڵەی شاهانە بۆ ئەوەیە ئەم شتانەمان لە بیربەنەوە.
The Tories have been in power for over 10 years.
In unrelated news, this is a queue for a foodbank in the 6th richest economy in the world.pic.twitter.com/dE8a2ntEGL
— David Schneider (@davidschneider) March 8, 2021
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



