وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: دووشەممە کێشەی دادگای ناوەند چارەسەر بکرێت بودجەش پەسەند دەکرێت

شاندى دانوستانكارى ههرێم له بهغدا
SNN
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: کێشەى بەردەم بودجە یاساى دادگای ناوەندە و ئەگەر دووشەممە کێشەی دادگای ناوەند چارەسەر بکرێت بودجەش پەسەند دەکرێت.
سەمیر ئەوەشی ئاشکراکرد: پێشتر زانیاری زۆر ناڕاست دراوەتە حکومەتی ناوەند، بەڵام شاندی حکومەتی هەرێم تەواوی زانیارییەکانی بۆ بەغدا راستکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد “لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئامادەن لەگەڵ هەرێمدا رێکبکەون”.
سەمیر ئەوەش رووندەکاتەوە” بەپێی دەستوور هەرێم رازییە بە پشکی %12,67 لە بەرامبەدا 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی بدرێت بە بەغدا، هەورەها لەبارەى ئامارەکانى تایبەت بە مووچەخۆرانەوە روونیکردەوە، ملیۆنێک و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر لە هەرێمدا هەیە و لەو ژمارەیەش 751 هەزار و 809 مووچەخۆریان فەرمانبەرن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
45 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
45 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



