بەشیر حەداد “قورسە هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بدرێت”

بەشیر حەداد
SNN
بەشێر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ئەستەمە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە نێوان کوتلەکانی پەرلەمان بدرێت.
حەداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی هێشتا دەنگی لەسەر نەدراوەو یەکلا نەبووەتەوە ئەستەمە بتوانین لە دووشەمەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدەین و دەبێت سەرەتا دەنگ لەسەر یاسای دادگای فیدڕاڵی بدرێت پاشان پرۆژەیاسای بودجە.
بەشیر جەختی کردەوە ” دڵنیام کە ڕۆژی دووشەمە دەگۆردرێت بە رۆژیکی دیکە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە”
چەند رۆژێک لەمەوبەر محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەمەی هەفتەی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق بدات.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



